وەزیری دەرەوەی فەرنسا سەردانی هەولێر دەكات

ژان ئیڤ لۆدریان سبەی پێنجشەممە ٢٠٢٠.٧.١٦ دەگاتە بەغدا و دواتر سەردانی هەولێریش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاشكرای كردووە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەکات و پێکەوە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن،دواتریش وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆ دەبێتەوە.

Back to top button