كۆنسوڵی توركیا:تا كۆتایی بە پەكەكە نەهێنین ئۆپراسیۆنەكانمان بەردەوام دەبێت

کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر هاکان کاراچای لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا لەبارەی پارتی كرێكارانی كوردستان، رایگەیاند”هەڕەشەی تیرۆرمان لەسەرە، کێشەی ئێمە لەگەڵ برایانی کورد نییە، کێشەی ئێمە پەکەکەیە، بۆیە تاوەکو ئەو هەڕەشەیەمان لەسەر بێت، ئۆپەراسیۆنەکەشمان بەردەوام بێت، کە پێموایە تاوەکو کۆتاییهێنان بە پەکەکە بەردەوام دەبین”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا  بەبۆنەی ساڵیادی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016ی تورکیا هاکان کاراچای، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند”ئەوەی لە ناوچە سیڤیلنشینەکان روودەدات تاکتیکی پەکەکەیە، ئەوان سڤیل بەکاردەهێنن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیا، هەندێک ناوچە خەڵکی سڤیلی تێدا بووبێ ئێمە لە ئۆپەراسیۆن پەشیمان بووینەتەوە، بەڵام پەکەکە لە سووریاشەوە ناوچە سڤیلنشینەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا بۆردوومان دەکات”. ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە کە پارتی کرێکارانی کوردستانیش تورکیا بەهەمانشێوە بە لێدانی خەڵکی سڤیل تۆمەتبار دەکات”.
هەروەها لە كۆتایشدا كۆنسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر دەشلێت”ئێمەش نامانەوێ ببینە هۆی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێمان، بەڵام بێزاربووین، ئێرەش بێزاربوون لەوەی لە خاکەکەیانەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتێکی دراوسێ، بۆیە بەپێی مەرج و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە مافی خۆمانی دەزانین وڵاتەکەمان لە هەڕەشەی تیرۆر بپارێزین”.
Back to top button