ئەمریكا گەیشتۆتە قۆناغی رزگاری كردنی جیهان لە كۆرۆنا

 

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی رایگەیاندووە، لە كۆتایی ئەم مانگە دواین تاقیكردنەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئەنجام دەدەین لەسەر مرۆڤ، هەر بەگوێرەی راگەیاندراوی كۆمپانیاكە ئەو 45 خۆبەخشەی لە قۆناخی یەکەم ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیکرابووەوە ئەنجامی دڵخۆشکەریان پیشانداوە و “ڤاکسینەکە بەرگریی جەستەیانی بەهێزکردووە”.

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی كە بەرهەم هێنەری دەرمانە، رایگەیاندووە كە 30 خۆبەخش هاتوونەتە پێشەوە و ئەمەش دواین تاقی كردنەوە دەبێت لە سەر 30 خۆبەخش ئەنجام دەدرێت ئەگەر كاریگەریەكانی بەهێز بوو دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوە هەنگاوێكی باشە”.

دکتۆر ویڵیام شافنەر لەو بارەیەوە دەلێت “ئەمە هەنگاوێکی هۆشیارانەی تاقیکردنەوەیە کە یەکەمجار لەسەر گرووپێکی بچووکی کەسانی گەنج ئەنجامی دەدەین. دوایی فراوانی دەکەین و لەسەر کەسانی بەتەمەنتر ئەنجامی دەدەین بەتایبەت دوای ئەوەی لەسەر کەسی گەنج سەرکەوتووبوو”.

پێشبینی دەکرێت، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکان لە 27ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 دا رابگەیێنرێن، بەڵام چاوەڕێدەکرێت ئەنجامە بەراییەکان لە ساڵی 2021 دا دەرکەون.

Back to top button