بانگەوازێكی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستیەوە

وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاو كردەوە لە بانگەوازەكەدا داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتووە دوای چاكبوونەتەوە، پلازما خۆبان ببەخشن”.

دەقی بانگەوازەكە..

ھاوولاتیانی بەرێز …
یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشیە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.
تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما. ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
15 تەمموز 2020

 

Back to top button