میدیاكانی توركیا ترسیان لە بێدەنگی سەرۆك بارزانی هەیە
لە چەند رۆژی رابردوو لێدوانەكانی بەرپرسان و رۆژنامەنووسانی توركیا لە سەر بێدەنگی سەرۆك بارزانی زیادی كردووە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا(مەهەپە) دەلێت تەنها بارزانیە كە دەیەوێت كورد بەنەتەوە بناسێنێت”.
لەبەرامبەر دا جەنەراڵێكی خانەنشین كراوی سوپای توركیا بابەتێكی لەژێر ناونیشانی چ لە بێدەنگی بارزانی دەبینین دەنووسێت، بارزانی بە بێدەنگی كار بۆ خەونە مەزنەكەی دەكات رێكەوتنی پەیەدە و ئەنەكەسێ لەژێر چاودێری بارزانی كراوە”.
میدیاكانی توركیاش لەسەر ئەو بابەتە چەندین هەواڵیان بڵاو كردۆتەوە، بەڵام جەنەراڵە خانەنیشنەكەی توركیا، دەنووسێت بارزانی دەوێت دەوڵەتی كوردستان لە سنوری عێراق و سوریا رابگەێنێت، كاری بارزانیش ئەوەیە و بەبێدەنگی خەریكی ئەو كارەیە..
هەروەها دەنووشێت، بارزانی وەك كەسێكی ستراتیژی دووربین، ئەمریكاش پشتگیری دەكات و دەلێت پێویستە توركیا لەگەڵ ئێران رێكبكەوێت، بۆ رووبەروو بوونەوەی كورد و بارزانی”.