علی حمە ساڵح چەند قومارخانەیەك لە سلێمانی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داواكاری گشتی لە سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە لە بوونی چەند قومارخانەیەك لەو شارە و دەلێت زۆرینەی ئەو هاونشتیمانیانەی چونەتە ئەو قومارخانەیە دۆڕاون، دەڵێت: دوای بەدواداچوون، دەرکەوت لە شاری سلێمانیدا پێنج قومارخانە هەن، هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی سنووری سلێمانی کە پارێزگا و گەشتوگوزار و قائیمقامیەتە، مۆڵەتی پێنەداون، لە هیچ کام لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی و گەشتوگوزار مۆڵەتیان نییە.
عەلی حمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە نووسراوێكی فەرمی دا كە بۆ داواكاری گشتی سلێمانی بەرزی كردۆتەوە، تێیدا دەلێت، هەبوونی ئەو قومارخانانە بەبێ مۆڵەت جگە لەوەی بە تاوانی دادەنێت دەڵێت: زیانێکی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە و دەیان خێزانی هەڵوەشاندووەتەوە، سرووشتی کاری ئەم رۆلێت و جیهازانە بەشێوەیەکە کە 95%ـی ئەو هاونیشتمانیانەی کە رۆیشتوون بۆ ئەم قومارخانانە دۆڕاون”.
ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەش دەلێت بەپێی بەدواداچوونەکان، خاوەندارییەتی ئەم قومارخانانە بۆ چەند بەرپرس و دامەزراوەی حیزبی دەگەڕێتەوە یا خود بەرپرس و دامەزراوە حیزبییەکان هاوبەشن تێیدا، هەروەها داوا لە داواکاری گشتی سلێمانی دەکات رێگە چارەی یاسایی بگرنە بەر و ئامادەیی خۆیشی دەردەبڕێت بۆ پێدانی زانیاری تەواو لەسەر ئەو قومارخانانە.