ئیدارەی گەرمیان بەرپرسیاریەتی دۆخی كارەساتباری گەرمیان دەخاتە ئەستۆی تەندروستی گەرمیان
رۆژانە دۆخی تەندروستی ئیدارەی گەرمیان لە خراپتر بووندایە، ئەوەش بۆتە هۆكاری لێدوانی جیاواز لەو بارەیەوەو ئیدارەی گەرمیان كە بەرپرسەكەی سەر بە یەكێتیە، تەندروستی گەرمیان بە بەرپرسیار دەزانێت كە سەر بە گۆڕانە”.
كۆرۆنا دۆخی تەندروستی ئیدارەی گەرمیانی بردۆتە قۆناغێكی مەترسیداری بەمەش لێدواتی جیاواز لە بەرپرسانی شارەكە دەبیسترێت و یەكتر تۆمەتبار دەكرێت”.
پێشتر لە لایان چەند ئەندام پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان وەك ( عەبدولڵا مەلا نوری) هانی خەڵكیان دەدا كە دژی رێكارەكان بوەستنەوە، كۆرۆنایان بەسیاسی ناو دەبرت، ئەوەش وای كرد كە دۆخی تەندروستی ئەو ناوچەیە بچێتە قۆناغێكی مەترسیدار”.
لە ئێستادا دۆخی گەرمیان زۆر ترسناكە و رۆژانە مەترسیەكان زیاتر دەبێت، بەمەش بەرپرسانی ئەو ئیدارەی دژی یەك لێدوان دەدەن، هاوڵاتیانیش گیرۆدەی پەتای مەترسیداری كۆرۆنان”.