وەزارەتی پێشمەرگە: دژە تیرۆری یەكێتی بێ ئاگاداری وەزارەتی پێشمەرگە هاوبەشی ئۆپراسیۆنێك بووە

وەزارەتی پێشمەرگە لەزاری جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە”ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای عێراق کە لەلایەن فیرقەی پێنج و فیرقەی نۆی زرێپۆش بە سەرپەرشتیی فەرماندەی هێزەکانی پیادەی عێراق ئەنجامدراو. فیرقەی پێنج خۆی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دیالە بەشداریکردووە، فیرقەی نۆی زرێپۆشیش لە بەغداوە بردراوە بەشدارییان کردووە کە لە ناوچەکانی قوریچایی نزیکی دووزخورماتوو دەستیپێکردووە تاوەکو نزیک کۆڵەجۆ، بۆ کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە و هیچ هاوئاهەنگییەک نەبووە نەبووە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەگریی عێراق.

هەروەها دەشلێت” ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لەنێوان دژە تیرۆر لە سلێمانییەوە ئەنجامدراوە لەگەڵ دژە تیرۆری حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە ناوچەیەکی نزیکی خانەقین بۆ ئامانجێکی تایبەت. ئەو ئۆپەراسیۆنە هیچ پەیوەندییەکی نەبووە بە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزەکانی سوپای عێراق کە فیرقەی پێنج و فیرقەی نۆ ئەنجامیانداوە”.
هەروەها  سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە هەر لەو بارەیەوە بەدەنگی ئەمریكا  گوتووە، پێشتر پەیوەندییان پێوەنەکراوە، “خۆم قسەم لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کردووە، ئەویش ئاگای لێنەبووە، هەروەها دەشلێت”هێزی دژەتیرۆری سلێمانی لەگەڵ ئەو هێزەی عێراق بەشدارن لەو ئۆپەراسیۆنەدا، بەڵام بەبێ هاوئاهەنگی ئەو کارەیان کردووە و “ته‌نانه‌ت وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه‌ ئاگادار نییه‌ ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ عێراقییانە کردووە”.
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەشلێت “وەزیری پێشمەرگە ئەو کارەی پێ خۆش نەبووە”. ئەو کارەی دژەتیرۆری سلێمانیش کردوویانە سەربەخۆیانە بووە و “دەبێت خۆیان بەرپرسیارێتیی ئەنجامەکانی هەڵگرن. ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێن به‌ڕاستی شتێكه‌ و ئێمه‌ش نیگه‌رانیین لێی و پێمان خۆش نییه‌ كه‌ بكرێن. وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌ر شتێك له‌وێ رووبدات به‌رپرسیار نین”.

 

بەڵام  جەبار یاوەر رایەكی تر هەیە دەلێت، هێزەکانی دژە تیرۆر سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نین و سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستانن و فەرمان لە وەزارەتی پێشمەرگە یان فەرماندەیی 70 وەرناگرن، “چونکە ئێستا ناتێگەیشتنێک هەیە و دەڵێن بۆچی ئەوان کە ئەم ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجامداوە پرسیان بە وەزیری پێشمەرگە یان وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە. ئەم هێزە سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشە و تەنسیقەکەی لەگەڵ دژە تیرۆر عێراق بووە، کارەکەیان پەیوەندییان بە ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای عێراقەوە نەبووە”.

 

 

Back to top button