داوا لە هێزەكانی محموود سەنگاوی كراوە كە لەچەند ناوچەیەكی گەرمیان پاشەكشە بكات

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، سوپای عێراق داوا لە هێزەكانی محموود سەنگاوی كردووە كە پاشەكشە بكات لە چەند ناوچەیەكی گەرمیان”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە هێزەكانی عێراق كە بەرێكەوتن لەگەڵ دژە تیرۆری یەكێتی هاتوونەتە سنوری گەرمیان داوا لە هێزەكانی محموود سەنگاوی دەكرێت كە لەچەند ناوچەیەك بكشێتەوە”.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند كە هیچ ئاگاداری ئەو هەماهەنگیەیەی نێوان دژە تیرۆری یەكێتی و سوپای عێراق نیە”.

Back to top button