هیندستان به‌ هۆی لافاو 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

 

دوای ئه‌وه‌ی بارانێكی به‌ خور له‌ ویڵایه‌تكی باكوری خۆرهه‌ڵاتی هیندستان باری به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش رایانگه‌یاند كه‌ لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و به‌ سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه‌ به‌هۆی قور و لیتاو.
هه‌روه‌ها میدیاكانی هیندستان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌لافاو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئاسامی گرتوه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر شوێنی ژیانی زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س داناوه‌ و زیانێكی زۆریشی به‌و ویلایه‌ته‌ گه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی هیندستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌و وه‌رزه‌دا بارانێكی به‌خوڕ ده‌بارێت، بۆ ئه‌مساڵیش پێشبینی ده‌كرێـ بارانی زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌دا ببارێت و مه‌ترسی روودانی كاره‌ساتی سروشتی زیاتر ده‌كات

Back to top button