تەواوی سنوری پارێزگای دیالە بەچاودێری ئێران رادەستی حشدی شەعبی دەكرێت

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە بنەماڵەی جەنگی لە چاودێری ئێران رێكەوتنێكیان لەگەڵ حشدی شەعبی كردووە بۆ چوڵكردنی تەواوی سنوری جوگرافیایی پارێزگای دیالە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نیە لەبەرامبەر چ ئەو رێكەوتنە كراوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، بنەماڵەی جەنگی بە چاودێری ئێران رێكەوتنێكی تریان لەگەڵ حشدی شەعبی كردووە، بۆ چۆڵكردنی تەواوی سنوری جوگرافیای پارێزگای دیاڵە، لە ئێستادا رێكەوتنەكە دەچێتە واری جێبەجێ كردن”.

بەپێی رێكەوتنەكە بێت دەبێت هێزی پێشمەرگە لەتەواوی سنوری پارێزگای دیاڵە بكشێتەوە، بۆ سنوری دەرەوەی ئەو پارێزگایە”.

Back to top button