به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی سێ وڵاتی جیهانی كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ نیوه‌ی ژماره‌ی ئێستا
پێشبینی دەکرێت له كۆتایی سه‌ده‌ی ٢١دا ژماره‌ی دانیشتوانی ٢٣ وڵات دابه‌زێت بۆ نیوه به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک، پێشبینیكراوه ژماره‌ی دانیشتوانی چین كه له ئێستادا قه‌ره‌باڵغترین وڵاته له جیهاندا له ساڵی ٢١٠٠دا دابه‌زێت بۆ نزیكه‌ی ٧٣٢ ملیۆن كه‌س.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ره‌نگه تا ساڵی ٢١٠٠ ژماره‌ی دانیشتوانی ٢٣ وڵات به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌دایكبوونه‌وه دابه‌زێت بۆ نیوه.له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن زانایانی زانكۆی واشنتۆنه‌وه ئه‌نجامدراوه، پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی له‌دایكبوون له جیهاندا تا ساڵی ٢١٠٠ دابه‌زێت بۆ خوار ١،٧ و، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌موو وڵاتێك كه‌م بكات و ژماره‌ی دانیشتوانی ٢٣ وڵات كه‌مبێته‌وه بۆ نیوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ساڵی ٢٠١٧دا رێژه‌ی له‌دایكبوون له جیهاندا دابه‌زیوه بۆ ٢،٤ و، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه بگاته خوار ٢،١ ئه‌وا ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان و وڵاتان روو له كه‌می ده‌كات.
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی ٢٠٦٤دا ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان بگاته نۆ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن كه‌س و بگاته لووتكه، له ساڵی ٢١٠٠شدا دابه‌زێت بۆ هه‌شت ملیار و ٨٠٠ ملیۆن كه‌س.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا پێشبینیكراوه ژماره‌ی دانیشتوانی ژاپۆن له كۆتایی سه‌ده‌دا له ١٢٦ ملیۆنه‌وه بگاته خوار ٥٣ ملیۆن و، ژماره‌ی دانیشتوانی ئیتاڵیا-ش له ٦١ ملیۆنه‌وه بگاته خوار ٢٨ ملیۆن و، ژماره‌ی دانیشتوانی ٢٣ وڵاتی دیكه كه ئیسپانیا، پرتوگال، تایلاند و كۆریای باشوور-یان له‌نێودایه بگاته خوار نیوه.
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كه‌دا پێشبینیكراوه ژماره‌ی دانیشتوانی چین كه له ئێستادا قه‌ره‌باڵخترین وڵاته له جیهاندا له ساڵی ٢١٠٠دا دابه‌زێت بۆ نزیكه‌ی ٧٣٢ ملیۆن كه‌س. هه‌ر به پێی توێژینه‌وه‌كه، شه‌ش وڵاتی بیابانی ئه‌فریقا تا ٢١٠٠ ژماره‌ی دانیشتوانیان سێ هێنده زیاد ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا پێشبینیكراوه ژماره‌ی دانیشتوانی نێجیریا كه وڵاتێكی ناوچه‌كه‌یه بگاته ٧٩١ ملیۆن و، ببێته دووه‌م قه‌ره‌باڵخترین وڵات له جیهاندا.
پرۆفیسۆر كریستۆڤه‌ر مورای كه یه‌كێكه له توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه،هۆشدارییدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ده‌ی نوێ‌دا ژماره‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له ژماره‌ی كه‌سانی گه‌نج زیاتر ده‌بێت و، ئه‌و دۆخه كاریگه‌ری نه‌رێنیی زۆری ده‌بێت.