جەبار یاوەر: هاتنى سوپاى عێراق بە رێککەوتن بووە لەگەڵ دژە تیرۆرى سنورى سلێمانى وەزارەتى پێشمەرگە لێى ئاگادارنیە
دواى ئەوەى ئەمڕۆ هێزێکى دژە تیرۆر و سوپاى عێراق بە هاوکارى دژە تیرۆرى یەکێتى دەستیان بەسەر هەشت خال لە سنورى قەزاى کفرى داگرت, بەرپرسێکى پێشمەرگەى سەر بە یەکێـتى رایدەگەیەنێـت کە رێککەوتنەکە لە لایەن دژە تیرۆری یەکێـتى ئەنجامدراوە.
جەبار یاوەر ، دژەتیرۆری سلێمانی رێککەوتنی کردوە، ئێمە ئاگاداری ئەو رێککەوتنە و ھاتنی ھێزی عێراقی نین بۆ کفری، چونکە دژەتیرۆری سلێمانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نیە.بەلکو ئەوان رێککەوتنەکەیان ئەنجامداوە.
شایەنى بەاسەە لە ١٦ـى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ دژە تیرۆرى یەکێتى و گرووپێکى سەر بە و حزبە دەرگایان بۆ حەشدى شەعبى و سوپاى پاسدارانکردەوە تا کەرکووک داگیر بکەن, کە ئەمەش کاردانەوەى گەورەى لێکەوتەوە و وەک یەکێک لە خیانەتە گەورەکان هەژمار کرا لە مێژووى کورد.