شەش کەشتى بارهەڵگرى ئێرانى لە بەندەرى بووشەهر سوتان, ئاژانسێکى جیهانى رایدەگەیێنێت کە ئەمە جەنگێکى سەربازیە دەستى پێکردووە

ئێوارەى ئەمڕۆلە بەندەرى بوشەهرى ئێران ئاگرێکى گەورە لە ژمارەیەک کەشتى بارهەلگر کە لەو بەندەرە لەنگەریانگرتبوو کەوتەوە بە هۆیەوە بە تەواوەتى سوتان, ئاژانسێکى جیهانیش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە بۆردوومانکردنى سەربازى بووە کە بووەتە هۆى سوتانى ئەو کەشتیانە.

جهانگیر دەهگانی، سەرۆكی رێكخراوی قەیرانەكان لە كەرتی بوشەهر بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزى راگەیاندووە کە “ئاگر لە حەوزی درووستكردنی كەشتییەكان بەربووە و هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بەردەوامن, بە هۆى سەرقالى بە کۆنتڕۆلکردنى ئاگرەکە تا ئێستا نازاندرێت کە زیانە گیانیەکان چەندە.

رۆیتەرز ئاماژەى بەوەشکردووە کە، بەم دواییانە ئاگر لە چەندین شوێنی ئێران بەربووە، دوایین رووداوی لەم جۆرەش تەقینەوەی كۆگای غاز بوو بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی بەرهەمهێنانی گازی شل لە شاری كاویان فریمانی پیشەسازی لە نزیك شاری مەشهەد لە هەرێمی خوراسانی باكووری رۆژهەڵاتی ئێران.

Back to top button