دەستەی گاركێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەلایان پەكەكەوە ئازادكرا

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە دەستگیر كردنی بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریا( پەدەكەسێ) لەلایان باڵی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەیەدە) ئازاد كرا.

سەرچاوەیەكی نزیك لە پەدەكەسێ بەخواكوڕكی راگەیاند، دوای ئەوەی لەمانگی ئابی 2016 محمەد ئیسماعیل بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پەدەكەسێ، لەلایان پەیەدە و ئاسایشی پەیەدەی سەر بە پەكەكە، بەتۆمەتی بەشداری كردن لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان دەگیرێت ئەمرۆ، 17ی 1ی 2016 ناوبراو هاتە رزگار كردن.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تاوەكو ئێستا بەسەدان كادیری و ئەندامانی حزبەكەیان لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوا بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون تا ئێستا لە زینداندان.

 

MohamadIsmail5
MohamadIsmail6
Back to top button