له زیندانێكی قهزای كفری زیندانیهك به هۆی كۆرۆناوه گیانی له دهستدا
دواى ئەوەى ژمارەیەک زیندانى لە زیندانەکانى هەرێمى کوردستان تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئهمڕۆ بهندكراوێك دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له دهستدا.
موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایدهگهێنێت ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەندكراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەهۆی بەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای كەتنی قەزای كفری بەپێی مادەی 457 بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ناوبراو دەركرد.
ههروهها بهرپرسی راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیا رایگهیاندووه لەبەرواری 21 /6/ 2020 پۆلیسی كفری ناوبراویان دەستگیر كرد و ڕەوانەی بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیانیان كرد، دوای پشكنین دەركەوتن ناوبراو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، پاش ئەوەی چەند جارێك لەبەندیخانەوە براوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ كراوە دواجار بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە لەبەرواری 7/7/2020 ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە و ئێوارەی ئەمڕۆش لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.