بە بڕیارى حکومەت ٩ هەزار یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروست دەکرێن

بە مەبەستى هاوکارى کردنى کرێچیانى کوردستان حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى دروستکردنى ٩ هەزار یەکەى نیشتەجێبوونداوە, وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێبوونیش رایدەگەیێنێت کە وەزارەتەکەیان سەرپەرشتى دروستکردنى ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەدەکات.

 

مەریوان مەلا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە بارەى ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە رایگەیاندووە، بەشێك لەو یەكە نیشتەجێبوونانە کارەکانیان تەواو بووە، ھەندێکیشیان  لە %٦٥ تا ٩٥ کارەکانیان تەواوکراوە، یەکەکان بەسەر ھاوڵاتیانی کرێنشین و کەمدەرامەت دابەشدەکرێن، میکانیزمی دابەشکردنەکەش لیژنەیەکی باڵا سەرەپەرشتی دەکات و تیروپشك بۆ ناوەکان دەکرێت.

هەروە ها سەرۆکی لقی ھەولێری کۆمەڵەی کرێنشینان جەخت دەكاتەوە، بە تەواو بوونی ئەم یەکانە رێژەیەك لە ژمارەی کرێنشینانی ھەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە، ئەو کرێنشینانەی شایستەن ئەو یەکانەیان پێبدرێت لە کۆمەڵەکە پۆڵێن کراون  و ھەوڵدەدەن ھەموو کرێنشینێك مافی تەواوەتی پێبدرێت.

 

Back to top button