فڕۆكهیهكی سهربازی توركیا كهوته خوارهوه و حهوت كهس گیانیان له دهستدا
ئاژانسی ههواڵی ئهنادۆڵوی توركی بڵاویکردەوە، له سنووری پارێزگای وان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی تەمموز، فڕۆكهیهكی پشكنین كه به مهبهستی كاری پشكنین و چاودێری له ئاسمانی ناوچهكه بوو، کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کارمەندی ئاسایشی تورکیا کە لەناو فڕۆکەکەدا بوون گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ههواڵی ئاژانسەکە، ئەو فڕۆکەیە چاودێری پارێزگاكانی هەکاری و وانی کردووە بە تایبەت کە ئێستا شهڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە سنووری نێوان تورکیا و عیراق گەرمە.
مەحمەت ئەمین بیلمێز، پارێزگای وان، لە تویتێکدا ئەو حەوت ئەندامەی هێزە ئەمنییەکانی بە “پاڵەوان” ناوبردووە و وەزیری بەرگری تورکیاش چووەتە شوێنی رووداوەکە. بڕیاریش دراوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بکرێت، كه تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كهوتنه خوارهوهی چییه.