وەزیری دەرەوەی فڕەنسا سەردانی هەولێر دەكات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند : جان ئیف لۆردیان،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌مرۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فڕەنسا دوای سەردانی بەغدا ئەمڕۆ ئەنجامی دەدات، دواتر سەردانی هەولێر دەكات و چاوی بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەوێت.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ فوئاد حوسێن له‌ باره‌گای وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات و به‌یه‌كه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌ده‌ن.

پێشتر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كردبۆوه‌ كه‌ جان ئیف لۆردیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموز سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن

لە ساڵی 2019 وەزیری دەرەوەی فڕەنسا دوو جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و سەرۆكی ئەو وڵاتەش لە سەردەمی جەنگی داعش چەندین جار لە نزیكەوە بەرەكانی جەنگی بەسەر كردووەتەوە.

Back to top button