جێگری پارێزگاری هەولێر: هیچ ڕێگەپێدانێك بە مەبەستی گەشت و سەردان بۆ هەولێر ناکرێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە جێگری پاڕیزگاری هەولێر، هێمن قادر ڕایگەیاند، ئەو ڕێگەپێدانانەی کە دەکرێت بۆ هاتنە ناو شاری هەولێر تەنها بۆ کاری پێوست، نەخۆشی و حاڵەتە گرنگەکانە و هیچ ڕێگەپێدانێک بۆ گەشت و سەردانی ئاسایی ناکرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، به‌پێى به‌یانه‌كانى ده‌رچوو له وه‌زاره‌تى ناوخۆ تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆی نێوانى شاره‌كان و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى زیاتری ڤایرۆسى كۆرۆنا، به پێوه‌ری ئه‌وه‌ى كه ژماره‌ى تووشبووان له شارێكه‌وه بۆ شارێکی دیکە جیاوازی هەیە، بۆیه ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری ئه‌وه‌ى دا كه قه‌ده‌غه له نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاره‌كانى دیكه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵ به داخراوى بمێنێته‌وه.
جێگری پارێزگاری هەولێر وتیشی، ئێمه پابه‌ند ده‌بین به بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، بۆیه ده‌سه‌ڵات دراوه به ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه پێویستن ( بۆ نه‌خۆشى و ئه‌وانه‌ش كه ئیقامه‌ى هه‌ولێر، یاخود كارێكى گرنگیان هه‌یه ) به هەماهەنگی له‌نێوانى ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ڕێگه‌یان پێده‌درێت، به‌ڵام به مه‌رجى پشكنین له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆی له ده‌روازه‌كانى( هه‌ولێر-كه‌ركوك ) و (هه‌ولێر-موسڵ) كاتێك دێنه ناو پایته‌خت له داهاتوودا به شێوازێكى تایبه‌ت ڕێكده‌خرێته‌وه، ئه‌م رێگه‌پێدانه‌ش بۆ مه‌به‌ستى سه‌ردان و گه‌شت كردن نییه.
هێمن قادر ڕاشیگەیاند، تەنها ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن كه له ڕێگه‌ى ڕێگه‌پێدانه‌وه دێن و هه‌روه‌ها ڕێگەپێدانەکەش بۆ ئه‌و حاڵه‌ته گرنگانەن.