سەرۆكی حكوومەت پێبژاردنی ئامێرە شكاوەكەی كەركووكی گرتە ئەستۆ

وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی كەلەبچەكردنی مامۆستاكەی كەركووك بڵاوكردەوە و رايگه‌ياند: وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم ھە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ.

دەقی راگەیەندراوی وەزیری پەروەردە:

پاش ئە‌وە‌ی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیە‌كی ناخ ھە‌ژێن دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایە‌وە‌ كە‌ تیایدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان(خوێندنی کوردی) لە‌ پارێزگای كە‌ركوك بە‌ كە ‌لە‌پچە‌كراوی بە‌ بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و لە کاتێکدا خێزانە‌كە‌ی بە‌ناوی (منی) بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەی کۆچکردوو ( منی ) خان، بە‌ پێویستی دە‌زانم بە‌ ھە‌موولایە‌كی ڕابگە‌یە‌نم:

۱ـ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم ھە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ. لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێز وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی فیدرال قسە‌م كردو داوای تە‌داخولی خێرام لێكرد لە‌ ڕێگای وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی حكومە‌تی عێراقی فیدراڵەوە . سوپاسیان دە‌كە‌م بە‌ تایبە‌ت بە‌ڕێز ( علی حمید ) وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی عێراق كە‌ تا ئێستا (۳) جار پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنیمان ئە‌نجام داوە‌ پێكە‌وە‌ و ھاوكار بووە‌ و بابە‌تە‌كە‌ی گە‌یاند بە‌ بە‌ڕێز وە‌زیری تە‌ندروستی عێراقی فیدرال و بریاری بەدواداچونی جدییان داوە.

۲- بە‌دوای ئەم کەیسەدا دەچم و دە‌ستبە‌رداری نابم، ھە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ بە‌ڕێز مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌. ئامادە‌یم دە‌ربڕیووە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ بریكارە‌ یاساییەکانم ڕابسپێرم هاوکاری بن لە رووی یاساییەوە . ئە‌گە‌ر مامۆستا محمد یش داوای یاسایی تۆماربكات ھە‌موو پاڵپشتیە‌كی دە‌كە‌م و ئە‌وە‌ی پێویست بێت لەهەموو روویەکەوە بۆی ئە‌نجام دە‌دە‌م.

۳- بە‌ مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتووە‌ ئە‌وان تە‌نھا نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ بە‌ڕێز كاك مسرور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات.

ئالان حمە‌سعید صالح
وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌

٢٠٢٠/٧/١٦

Back to top button