وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا

كه‌مێك پێش ئێستا ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان بە سەردانێکی ڕاگەیەنراو، گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێك بکەن.

بەگویره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی(خواكوڕك)، پاش سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی هەولێر دەکات و لەلایەن هەریەکە لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و وەزیری ناوخۆوە پێشوازی لێدەکرێت.

خواكوڕك زانیوویه‌تی، ژان ئیڤ لۆدریان لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.

Back to top button