نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێشرەوی هێزەكانی عێراق بۆ ناوچەی گەرمیان لەسەر خەتە

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە بەغدا دەكات ئەو هێزانە لە سنوری گەرمیان جێگیر كراون بكشێنێتەوە، لەو بارەیەوەش جێگری سوپاساڵاری پێشمەرگە دەلێت بۆ چارەسەری گرفتەكان، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەسەر خەتە”.

چەند هێزێكی سوپای عێراقی لە سنوری ناوچەی گەرمیان و سنوری گوندی كارێزەی سنوری قەزای كفری جێگیر كراوەن، لەو بارەیەوە جێگری سوپا ساڵاری پێشمەرگە راگەیاندووە كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەسەر خەت بۆ ئەو بابەتە و دەشلێت، داوا لە بەغدا كراوە ئەو هێزانە بكشێنێتەوە”.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە”بەبێ لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی هەردوولا كە واووی لەسەر كراوە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق نابێت هیچ هێزێك جوڵی پێ بكرێت”.

هەروەها دەشلێت”بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و کشاندنەوەی هێزەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووەتە سەرهێڵ و لەگەڵ سەرۆککۆمار و حکومەتی عێراقیش گفتوگۆیان کردووە”.

Back to top button