وەزیرانی دەرەوەی عێراق و فەرەنسا تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکەن

وەزیری دەرەوەی فڕەنسا گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق و له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبووه‌وه‌، رایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا بەردەوام دەبن لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان نێوان هەردوو وڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جان ئێف لۆدریان، وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا گەیشتە عێراق و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیشدا کە لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق ئەنجامیاندا رایگەیاند: فەرەنسا هاوکارى عێراق دەبێت و گوتیشی: دەبێت سەروەرى و ئاسایشى عێراق پارێزراو بێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها رایگەیاندووە، سەروەریی عێراق کارێکە ناتوانرێ نەرمی تێدا بنوێنرێ و وڵاتەکەی لە هاوکاریکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر، بەردەوام دەبێت.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا لەگەڵ هاوتا فرەنسیەكەی رایگەیاند: باسمان لە كاركردنی كۆمپانیاكانی فرەنسا كرد لە عێراق، هەروەها پەیوەندییە سەربازیی و ئەمنیەكانی نێوان هەردوو وڵاتمان باسكرد، سوپاسی فەرەنسامانكرد كە وەكو گەل و سەركردایەتیەكەی ڕۆڵیان هەبوو و هاوكارییانكردین لە دژایەتی كردنی داعش.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی، رێكخراوەكانی داعش تا ئێستا وەكو بیرۆكە و كردەوە ماون، بۆیە دەبێت بەردەوامبین لە هاوكارییەكانی نێوانمان.

وەزیری دەرەوەی رایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەیاندا، تاوتوێی پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق و فەرەنسایان کرد.

Back to top button