له‌ سلێمانى باندێكی بازرگانیكردن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەستگیر كران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوەیان دەستگیکردوە کە کاریان کڕین وفرۆشتن بووە بە گورچیلەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیس، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیر كرد، كە كاریان كڕین و فرۆشتنى گورچیله‌ى مرۆڤ بووه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردوە تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و بەپێی یاسای تایبەت بە بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون.

تۆمەتبارەکان پێکهاتوون لە:

( أ ، ی ، ع ) لەدایكبووی 1996، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .
(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری بەغدا.
(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.

Back to top button