عێراق لە توشبووانی كۆرۆنا چووە ریزبەندی 23 هەمینی جیهان و پێش میسر كەوت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی 7ی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا، دو هه‌زار و 281 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 2081 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 86 هه‌زار و 148 توشبوو.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له ‌سلێمانی 156 توشبوو، له‌هه‌ولێر 73 توشبوو، له‌ دهۆك 9 توشبوو تۆماركراون، هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی 12 كه‌س و له‌ هه‌ولێریش 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌سلێمانی 26 كه‌س، له‌هه‌ولێریش 44 كه‌س و له‌دهۆكیش 8 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 90 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ 3522 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 1695 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 54316 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

Back to top button