مستەفا كازمی : واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەكات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، به‌م نزیكانه واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوەختە راده‌گه‌یه‌نرێت.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامدەدەن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش پێویستە سەربەخۆیانە بەو بەرپرسیارێتییە هەڵبسێت.
كازمی داوای كرد لە سەرجەم ھێزەكان كە پەلە بكەن لە دەرچواندنی یاسای تایبەت بە ھەڵبژاردن و پشتیوانی دەستەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن بن.
ھاوكات كازمی دڵنیاییدا لە كۆنتڕۆڵ كردنی سنورە ئاوییەكانی بەسڕەو ڕایگەیاند كە حكومەتی عێراق ڕێنادات ئەو سنورە بەدەست میلیشیاكانەوە بێت.
لە مانگی ئایاردا، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشی، بەوەش دوای روخانی حکومەتی بەعس کازمی بوو بە شەشەم سەرۆک وەزیرانی عیراق.