گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لە 23ی تەمموزەوە دەستپێدەکەنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تەمموز، لیژنەی باڵایه تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی حکوومەتی عێڕاق، ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد و ڕۆژی 23ی تەمموزی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی دەستنیشان کرد.

لیژنەی تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی حکوومەتی عێراق، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی سووککردنی ڕێکارە تەندروستییەکانی وڵاتەکە بڵاوکردەوە. کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، قەدەغەی هاتوچۆ تەنها لەنێوان کاتژمێر 9:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی دەبێت. بڕیاریش دراوە، مۆڵەکانیش بە مەرجی جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان، بکرێنەوە.

لیژنەکە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا، ئاشکرای کرد دوای جەژنی قوربان، قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوی لادەبرێت، بە مەرجی پابەندبوون بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان.

Back to top button