بایدن و بارزانی كۆده‌بنه‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێ شه‌مه رۆژی یه‌كه‌می كۆڕبه‌ندی داڤوس له سویسڕا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دیارترین سه‌ركرده‌كانی جیهان و کەسایەتییە ئابووری و سیاسییەکانی جیهان له 100 وڵاتی جیوازدا كۆده‌كاته‌وه و گەرمترین بابەتی ئابووری و سیاسی تێدا گفتوگۆ دەکرێت، كێشه‌ی سیاسیەکانی رۆژھەلاتی ناوەراست و دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئه‌وروپا، بابەتی هەرە سەرەکی کۆنگرەی داڤۆس.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4:30 خوله‌ك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جۆو بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌راوێزی كۆربه‌نده ئابووریه‌كه چاویان به‌یه‌كتری بكه‌وێت، و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بارودۆخی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ بکرێت.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی ئەو کۆڕبەندە كراوه كه گرنگی پێگه‌ی ئابووریی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ردەخات، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌هۆی بۆڕی نه‌وتی كوردستان – جه‌یهان، به‌شێكه له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان. هه‌روه‌ها ئەو سەرکەوتنانەی کە پێشمەرگە لە جەنگی دژی داعش بە دەستی ھێناوە و كه ناونیشان و شانازیه‌كی زۆری به‌كورد و هه‌رێمی كوردستان به‌خشیوه.