وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم: 23 مانگ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق بڕیاریدا كه‌ واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ بكرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەشتە ئاسمانیەکان لە عێراق و هەرێم دەستپێدەکەنەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی گواستنەوە و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لەژێر رۆشنایی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق ئەمڕۆ بڕیاریدا، لە 23ـی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم بکرێنەوە.
کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و گەشتیاران.

Back to top button