له رۆژئاوای كوردستان فڕۆكه‌یه‌ك هێزه‌كانی رووسیای بۆردوومانكرد قوربانی هه‌یه
له درێژوه هێڕشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی كوردساتن، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی سەربازیی سوپای رووسیای لە شارۆچکەی دێربێسیی رۆژئاوای کوردستان کردەئامانج، پەیامنێری رووداویش دەڵێت، سێ سەربازی رووسیا و دوو ئەندامی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان برینداربوونە.
میدیاكانی سوریا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له هێڕشه‌كه سهربازكی سوریاش كراوه‌ته ئامانج، بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. برینی سێ سەربازە رووسییەکەش سووکە.
تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک خاوەندارێتیی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی رانەگەیاندووە. هێزەکانی رووسیا و لایەنی پەیوەندیداریش لە رۆژئاوای کوردستان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.