كۆمپانیای جه‌نه‌ڕال ئه‌لیكتریكی ئه‌مریكی: به‌رنامه‌یه‌كمان داڕشتووه به پێی به‌رنامه‌كه كێشه‌ی كاره‌با به ته‌واوه‌تی له عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه له ساڵی 2004 تا ئێستا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له چاككردنی كه‌رتی كاره‌با خه‌رجكراوه كه‌چی تا ئێستا عێراق به ده‌ست خراپی كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی رایگه‌یاندوه كه به‌رنامه‌یه‌كیان دارشتووه كه كێشه‌ی كاره‌با له عێراق به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
لە بەیاننامەیەكدا كۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی تایبەت بە بەرھەمھێنانی وزە رایگەیاند، لەگەڵ عێراق تاوتوێی پرسی چارەسەركردنی كێشەی كارەبا كراوە و كۆمپانیاكە چەند چارەسەرێكی خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی كێشەی كارەبا لە وڵاتەكە بە یەكجاری نەمێنێت، چارەسەرەكەش ئامادەیە و خۆی لە دروستكردنی وێستگەی وزەی نوێ دەگرێتەوە و تەنیا پێویستی بەوە ھەیە كە بەھەماھەنگی دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژە نوێیەكانی تایبەت بەو كەرتە بكرێت و بۆی ھەیە بەرھەمھێنان تەنها لە ماوەی 3 بۆ 4 ھەفتەدا بەرێژەی %15 زیادبكات.
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیه راشیگەیاند، كەمی وزە بە یەكێك لە گەورەترین تەحەداكانی رۆژانە دادەندرێت و نزیكەی 40 ملیۆن كەس لە عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، بە تایبەتی لە وەرزی ھاوین و پڕكردنی پێداویستی كارەبا بە یەكێك لە سەرەكیترین ھۆكارەكان دادندرێت كە لە رێگەیەوە پاڵپشتی گەشەی ئابووری وڵات بكرێت، ئەو کۆمپانیایە خاوەنی یەکێک گەورەترین وێستگەکانی کارەبای عێراق کە بە بێسمایە پاوەر پلانت ناسراوە.