سیسی به‌ توندی دژی توركیا هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێـت داگیر كاری توركیا له‌ لیبیا جێگا قبول نیه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ئالۆزی و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌ كارووباری لیبیا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و مسر ئالۆزی تێكه‌وت، سه‌رۆك كۆماری میسر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ قبولناكه‌ین هیچ لایه‌نێك مه‌ترسی له‌سه‌ر لیبیا دروست بكات.
په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر دوای ئه‌وه‌هات كه‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سوپای نیشتمانی لیبیا داوای له‌ مسر كرد كه‌ ده‌ست تێوه‌ردانی خێرا له‌ دۆخی لیبیادا بكات بۆ ئه‌وه‌ی داگیر كاری توركیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له‌ لایه‌كی دیكه‌ په‌رله‌مانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتداری حه‌فته‌ر داوای لە میسر کرد دژی تورکیا دەستێوەردان بکات
 
سیسی لەبارەی ئەو رووداوانە رایگەیاند، ئێمە پێشتر هێڵە سوورەکانمان راگەیاند و داوای ئاشتیش دەکەین، بەڵام دروستکردنی بنکەی سەربازیی و دروستکردنی هەڕەشە بۆ ئاسایشی میسر قبووڵ ناکەین و میسر دەتوانێت لەماوەیەکی زۆر کەم دۆخی سەربازیی لیبیا بگۆڕێت ئەگەر بیەوێت.
Back to top button