ئێزدیه‌كانی شه‌نگال داوا ده‌كه‌ن شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست گرووپه‌ ئایدۆلۆژیه‌كان بپارێزرێت

خواكوڕك

هه‌فته‌ی رابردوو گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ له‌شه‌نگال به‌یانامه‌یه‌كی دژایه‌تی خواستی هه‌رێمی كوردستانیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند شه‌نگال به‌هاوكاری حكومه‌تی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان جیاده‌كه‌نه‌وه‌، قایقمقامی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت، “ئەنجوومەنێك چاره‌نووسی شارێك دیاری ناكات، كە نوێنەرایەتی كه‌متر له‌ 5% خەڵكی شنگال ده‌كات”.

مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال رایده‌گه‌یه‌نێت، “رۆژێك دەڵێت شنگال دەكەینە كانتۆنێكی سەربەخۆ، رۆژێكی دیكە بە قسەی خۆیان دەیبەستنەوە بە پارچەیەكی دیكەی كوردستان، بەڵام خەڵكی شنگال خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسیان دەدەن، دڵنیام ئەگەر راپرسیش بكرێت دەنگ بە پارێزگایەكی سەربەخۆی سەر بە هەرێمی كوردستان دەدەن، نەك كانتۆنی سەر بە لایەنێكی دیاریكراو”.

مه‌حما خه‌لیل له‌باره‌ی قسه‌كانی ساڵح خدر سەرۆكی ئەنجوومەنی دامەزراندنی شنگال به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌، “ئەو ئەنجوومەنە نوێنەرایەتی خەڵكی شنگال ناكەن ‌و بۆیان نییە بەناوی خەڵكەكەیەوە قسە بكەن”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “چارەنووسی شنگال ئەنجوومەنێك دیاری ناكات، كە نوێنەرایەتی 5% خەڵكی شنگالیش ناكەن، بەڵكو خەڵكی شنگال خۆیان ئەو بڕیارە دەدەن چارەنووسیان چی دەبێت”.

Back to top button