له نزیك سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای عێراق له كه‌ركووك سێ هاووڵاتی به قۆڵبه‌ستراوی گولـله بارانكران
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی سێ هاووڵاتی دانیشتووی كه‌ركووك له نێو شوێنی كاركردنیان كه نهمامگهیهكه دۆزرایه‌وه، هاووڵاتیه‌كان به ده‌ست به‌ستراوی گولـله بارانكراون، كه خاوه‌نی نهمامگهو دوو كرێكاری دیكه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بووه.
به پێی به‌دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك خاوه‌نی نه‌مامگه‌كه ناوی نه‌وزاد سابیره و له ساڵی 1958 له دایك بووه، ئەو دوو کەسەی دیکەی کوژراون کرێکاری نه‌مامگه‌كه بوونە و ئاوارەی دیالە بوونە.
هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی كه كه‌سێك له كاتی چوون بۆ كڕینی نه‌مام تەرمەکانی بینیوە، پاشان هێزە ئەمنییەکانی ئاگادارکردووەتەوە”
شوێنی رووداوەکە دەکەوێتە نزیک سەربازگەیەکی پۆلیسی فیدراڵی و بازگەکەیەکی لیوای61، بەڵام هیچ یەکێک لەو هێزانە روونکردنەوە و لێدوانیان لەسەر رووداوەکە نەداوە..