وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر
ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لۆدریان یه‌كه‌مین به‌رپرسی جیهانیه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/1164664080580373/