سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌ر یه‌كه له وڵاتی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان په‌ره‌ی سه‌ند كه به گوێره‌ی میداكانی هه‌ردوو وڵات ژماره‌یه‌ك كه‌س به هۆی به‌یه‌كدادانه‌كان بوونه‌ته قوربانی و به هۆی شه‌ڕه‌كه‌شه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازربایجان له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
میدیاكانی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندووه كه ئەرمینیا ئیلهام عەلیێف سەرۆکی ئازەربایجان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دورخستەوە، راشیانگه‌یاندووه كه سه‌رۆكی وڵات پێی وایه، ئیلمار محەمەدیارۆڤ وەزیری دەرەوە وەک پێویست کاری نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و پێکدادانی ئەم دواییەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.
.
ئازەربایجان و ئەرمینیا چەندین ساڵە لە سەر ناوچەی قەرەباغ ناکۆکیان هەیە، بەڵام پێکدادانی ئەمجارە لە ناوچەی تاڤوش روویداوە کە 300 کیلۆمەتر دورترە لە قەرەباغ.