سهرۆكی ههرێمی كوردستان و وهزیری دهرهوهی فڕهنسا كۆ بوونهوه

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، هەرگیز پشتیوانییەكانی ئەو وڵاتە بۆ ههرێمی كوردستان لە بیر ناكەن.
ئهمرۆ ههینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی لەگەڵ ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێویستیی هەرێمی كوردستان و عێراقی بە پشتگیریی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەربڕی و رایگەیاند، رۆڵی فەرەنسا و ماكرۆن لە پشتگیریی هەرێمی كوردستان لەبیر ناكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگهیاند سەردانەکەی ئەمجارەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەم کاتەدا بەگرنگ ناوبرد و بە نیشانەی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستانی دەزانێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەناوی گەلی کوردستانەوە سوپاسی فەرەنسای کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا پشتگیریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە رووداوەکانی ساڵی 2017 لە هەرێمی کوردستان کرد و رایگهیاند دوای ئابڵۆقەی ساڵی 2017 لەسەر هەرێمی کوردستان، فەرەنسا رۆڵی سەرەکی بینی لە شکاندنی گەمارۆکە و هاوکار بوو لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆکی فەرەنسا کرد لە تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی بەسەر هەرێمی کوردستان هاتبوو و رایگهیاند سەرۆک ماکرۆن رۆڵیکی زۆر بەرچاوی گێڕا کە هەرگیز لەلایەن گەلی کوردستانەوە لەبیر ناکرێت و مایەی رێز و پێزانینی بەردەوامە.
ههروهها ههر لهو كۆنگره رۆژنامهوانیهدا نێچیرڤان بارزانی باسی لە شەڕی داعش و رۆڵی فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو شەڕدا کرد و رایگهیاند لە شەڕی داعش فەرەنسا وەک ئەندامێکی گرنگیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوبەشێکی سەرەکی هەرێمی کوردستان و عێراق، رۆڵیکی بەرچاوی هەبوو.