نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشوازیكرد له ژان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا
لەکۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداربوون وكۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره كۆبوونهوهیهدایه، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی لۆدریان له هه‌ولێر ئه‌نجامیان بدات.
بڕیاریشه، لۆدریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ۆببێتهوه.
پرسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و به‌رده‌وامبوونی پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی لۆدریان ده‌بن.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا، كه‌مێك پێش ئێسته یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست پێ كرد.
له ساڵی 2019 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا دوو جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یش له سه‌رده‌می جه‌نگی داعشدا چه‌ندان جار له نزیكه‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.