سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونه‌وه
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا گه‌یشته پیرمام بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان.
ئه‌مڕۆ له پیرمام، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و شاندی یاوه‌ری كرد، كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق شه‌وی رابردوو گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماده‌بوون.
لۆدریان جاری هه‌شته‌مه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و چوار جار وه‌ك وه‌زیری به‌رگری سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و ئه‌مه‌ش چواره‌م سه‌ردانییه‌تی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی هه‌رێم بكات.
لۆدریان خۆی به پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت و له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا، گوتی: هاتووم پشتیوانی و هاوسۆزیم بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه.