سەرۆک بارزانی پێشوازی لە “ژان ئێف لۆدریان”  دەکات

 

 

ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

 

لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کرا.

 

هەروەها پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەڕەنسا لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی فەڕەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکوومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

 

لە کۆتایی دیدارەکەدا  وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.

سەرۆک بارزانی ، ژان ئێف لۆدریان

هاوکات سه‌رۆك بارزانى له‌ پێگه‌ى تایبه‌تی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاوى كردۆتەوە : “خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردنم لە ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا “.

 

Back to top button