فەڕەنسا داوایەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 

بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە ، سەردانی پاریس بکات

 

لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ” ژان ئێف لۆدریان ” بە جیا لە گەڵ سەرۆکی هەرێم  و سەرۆکی حکومەت و سەرۆک بارزانی کۆبویەوە ، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا داوایەکی ئیمانۆئێل ماکرۆن کە لە لایەن وەزیر دەرەوەی فەڕەنسا دراوەتە سەرۆکی حکومەتی هەرێی کوردستان ئاشکرا دەکات .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە ، ژان ئێف لۆدریان . وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە فەرمی و لە سەر بانگهێشتی  ئیمانۆئێل ماکرۆن  سەرۆکی فەڕەنسا داوای لێکراوە ، سەردانی پاریس  بکات .

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌  

ئەمڕۆ هەینی 2020/7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.

لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاووتوێ کران.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، هاتووم بۆ ئەوەی پشتگیریی وڵاتەکەم بۆ هەرێمی کوردستان دووپات بکەمەوە بەتایبەتی لەم ڕۆژە سەختانەدا .گوتیشی فەرەنسا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمڕووەوە پسپۆڕانی فەرەنسی ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە بواری کشتوکاڵی و تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووی . وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها بە ناوی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکڕۆن، بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ سەردانی فەرەنسا لە دەرفەتێکی گونجاودا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ڕۆڵی مێژوویی فەرەنسای کرد لە پشتگیریکردنی گەلی کوردستاندا . پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت تیشکیان  خستە سەر دەرەنجامی گفتوگۆکان لە گەل حکومەتی فیدراڵی و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی فەرەنسا دەتوانێ رۆڵی ئەرێنی خۆی لە یەکنزیکردنەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بگێڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی ئێمە داوای هیچ شتێکمان نەکردووە پێچەوانەی دەستووری عێراق بێت و هەر  شتێکیش ڕەت دەکەینەوە کە کەمتر بێت لە مافە دەستوورییەکانمان .

 

 

Back to top button