بزانە ئەمڕۆ چەند کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا بڵاو کردەوە .

 

بە پێی ئەو راگەیاندراوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو تا ئیستا 2 هەزار و 23 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

هاوکات ئاشکرای دەکات هەر لەو ماوەدا 94 کەس بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە .

 

2 هەزار و 179 کەسیش چاک بوونەتەوە .

 

بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 88 هه‌زار و 171 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 3 هه‌زار و 616 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 56 هه‌زار و 495 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 28 هه‌زار و 60 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 385 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button