نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق پێشنیاری کۆنفیدراڵی دەکات

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق یونامی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری چاره‌سه‌ری كردنی ئالۆزیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.

هه‌رو‌ه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌خشه‌ رێگایه‌كی فراوانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای له‌ سه‌ر بنه‌مای كۆنفیدراڵی ئاماده‌كردووه‌.

یونامی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن له ‌گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عێراق هاوكاربێت.

 

به‌ پێی نه‌خشه‌ رێگاكه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌خته‌ له‌ سه‌ربه‌خۆی و یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ جینین پلاسخار نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق مژاری كۆنفیدرالی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه ‌له‌ سه‌ر كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكردووه‌.

Back to top button