شوتی دژی چەندین نەخۆشیە
لە وەرزی گەرمادا خواست لەسەر خواردنی شوتی زۆرە، بۆیە لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێک لە سوودەکانی شوتی دەکەین.
یارمەتی کەمبوونەوەی ئازاری ئێسک و ماسولکەکان دەدات لەدوای راهێنان.
شوتی رەنگ سور دەوڵەمەندە بە “لیکۆبین”، ئەمەش یاریدەی پاراستنی لەش دەدات دژی نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ و خوێن بەرەکان.
یارمەتی گواستنەوەی خوێن دەدات بۆ دڵ بە ئاسانی.
شوتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و بی و سی و دی، پۆتاسیۆم و فۆسۆڕ و زەنک و ئاسنی تێدایە
شوتی 92%ی پێکهاتووە لە ئاو سوودی بۆ خانمانی دووگیان هەیە، دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی دڵ تێکەڵهاتن بەتایبەت لە بەیانیاندا.