سوودە گرنگەکانی هەنار

هەنار میوەیەکە کە جگە لە تامە خۆشەکەی ، میوەیەکی پڕ لە وزەی خۆراکی و چارەسەر (شیفا)یە .. چەند تایبەتمەندییەک لە هەناردا هەیە کە وات لێ دەکەن وەک میوەیەکی فرێش و هەم شەربەتەکەی کە ئەگەر تائێستاش حەزت بە خواردنی نەکردووە دەست بکەیت بە خواردنی ئەم میوەیە:

١- کاریگەری هەنار لەسەر پیربوون :
ئەم میوەیە ڕێژەیەکی زۆری ماددەی دژە ئۆکسان تێدایە و میوەیەکە کە پیربوون دوا دەخات.

٢- پارێزەری گورچیلە:
چەند توێژینەوەیەکی نوێ دەریان خستووە کە وەرگیراوی پوختەی (extract) پارێزگاری لە تێکچوونی گورچیلە دەکات و دەیپارێزێ لە ژەهراوی بوون.

٣- پارێزەر و نوێ کەرەوەی جگەر:
بەهەمان شێوە چەند توێژینەوەیەکی نوێ دەریان خستووە کە خواردنی شەربەتی هەنار بە تەنها دەبێتە هۆی پارێزگاری کردن لە تەندروستی جگەر بەڵکو دەبێتە هۆی نوێ بوونەوەی ئەو بەشانەش کە زیانیان پێگەشتووە.

٤- هەنار بەرگری لەش (المناعة) زیاد ئەکات:
هەناری فرێش و شەربەتەکەی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی C تێدایە کە ناسراوە بە خۆراکە سەرەکی و خێرا ئامادەبووە بۆ وەرگرتن لەلایەن ئەندامەکانی مژینی لەشی مرۆڤەوە کە ئەم تایبەتمەندییەش لە وەرزە ساردەکان دا سوودی هەیە.

Back to top button