رێبوار بابکەیی: دڵنیام ئیرادەی چاکسازی بەسەر شەڕانگێزی گەندەڵسازیدا سەردەکەوێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، دڵنیان کە ئەو چاکسازیانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە بەسەر شەڕانگێزی “گەندەڵسازی”دا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.
رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی لە پەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، “دڵنیام ئیرادەی چاکسازی سەردەکەوێت بەسەر شەڕانگێزی گەندەڵسازی”.