چوار رێستۆرانتی گەشتیاری له سلێمانی داخران
به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار چێشخانەی گەشتیاری تا كاتێكی نادیار داده‌خات.
كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه چوار چێشخانەی گه‌شتیاری له شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: ریستۆرانته‌كانی (مینا، بیكسپێندهر، ئه‌وتار زه‌هه‌بی و چاینینا) به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.