لە سلێمانی تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە 12 گوللەی لێدراوە
خواكوڕك
نەقیب سائیب سەڵام گوتەبێژی یاردەدەریەتی پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری شار و شارۆچكەكانی بەمیدیایی یەكێتی راگەیاندووە، لە شاری سلێمانی تەرمی گەنجێك دەدۆزرێتەوە كە 12 گوللتەی بەجەستەیەوە بوەو پۆلیسیش لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كردووە .
هەروەها سائیب سەڵام راشی گەیاندووە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینی شاری سلێمانیەوە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك لە یەكێك لە باخچەكانی گەڕەكی ڕاپەڕین دۆزرایەوە، كە شوێنی ١٢ گولـلە بە جەستەیەوە دیاربووە هەروەها دەلێت، ئەو گەنجە ناوی گۆران یاسینە و تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتوی شاری سلێمانییە و پێشەی كرێكارە و پێدەچیت لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقەی لێكرابێـت .
هەروەها گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەلێت كەسوكاری گەنجەكە سكاڵایان لەسەر چەند كەسێك تۆماركردووە و لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوەو لە ئێستاشدا لێكۆڵێنەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە .