حەسەن رۆحانی: 25 ملیۆن كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، تا ئێستا 25 ملیۆن کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و 14 هەزار کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران بڵاویكرده‌وه‌: بەیانی ئەمڕۆ شەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی لیژنەی نەتەوەیی بەرەنگاریی لەگەڵ کۆرۆنا وتویه‌تی، بە گوێرەی راپۆرتی جێگرایەتی توێژینەوەی وەزارەتی تەندروستی ئێران پێدەچێت تا ئێستا 25 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بووبن، هه‌روه‌ك 14 هەزار کەسیش گیانیان لە دەستدابێت.

ئەوەشی راگەیاندووه‌: پێشبینی ئەوە دەکرێت کە رێژەی خەوێندراوان لە نەخۆشخانەکانی ئێران بە هۆی کۆرۆنا لە داهاتوودا دوو ئەوەندەی ئەم پێنج مانگەی رابردوو زیاد بكات.

ڕۆحانی ئه‌وه‌شی زیاد زیادووه‌: تا ئێستا پێنج دەرمانی کاریگەر بۆ چارەسەریی کۆرۆنا بە دەستمانەوەیه‌ و دەرمانێکی دیکەش لە هەفتەکانی داهاتوودا دەخرێتەڕوو.

Back to top button